top of page

هێندە تەلەفۆنی کرد تاکو دەستگیرکرا

هاوڵاتییەکی فەڕەنسی تەمەن 33 ساڵ، بەهۆی ئەوەی کە لەماوەی 10 مانگدا زیاد لە 21 هەزار جار پەیوەندیی کردووە بە خۆشەویستەکەی پێشویەوە و بە تەواوی هەراسانی کردووە، دادگا بڕیاری بەندکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ دەردەکات.

ئەم پیاوە لە ماوەی 10 مانگدا، 21 هەزار و 807 جار پەیوەندیی کردووە بە خۆشەویستەکەی پێشوویەوە، واتە ڕۆژانە 90 تەلەفۆن.

تۆمەتبار کە لە میدیاکانی فەڕنسادا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، تەواوی ئەم تەلەفۆنە یەک لەدوای یەکانەی بۆ ئەوە کردووە کە خۆشەویستەکەی پارەی چاککردنەوەی شوقەکەی بدات، چونکە ئەم پیاوە کاری چاککردنەوەی بۆ هەندێ لە کەلوپەلەکانی شوقەی خۆشەویستەکەی کردووە و پارەی لێوەرنەگرتووە، بەڵام دوای ئەوەی نێوانیان تێکدەچێت ، پەشیمان بووەتەوە و داوای پارەکەی دەکات.

دادگای ئەو وڵاتە فەرمانی بەندکردنی تۆمەتباری بۆ ماوەی 10 مانگ دەرکرد، بەڵام دواتر سزاکەی کەمکردەوە بۆ 6 مانگ و (1300 دۆلار).

Please reload

bottom of page