

له‌جیاتی به‌نزین خۆڵی بۆ تێكرد
هێزه‌كانی پۆلیسی كوه‌یت پیاوێكیان ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباركرابوو به له‌كارخستنی ئۆتۆمبیلی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی (رأی) چاپی كوه‌یت بڵاویكرده‌وه: ژنێك له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌و وڵاته سكاڵای له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی تۆماركردووه به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه و ئۆتۆمبیله‌كه‌شی تێكداوه.
ئه‌و خانمه كوه‌یتییه له سكاڵاكه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه كه مێرده‌كه‌ی خۆڵ و مادده‌ی لكێنه‌ری كردووه‌ته تانكیی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و به‌وه‌ش بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌كار كه‌وتووه.
دوای ده‌ستگیركردنیشی، ئه‌و پیاوه كوه‌یتییه دانی به‌وه‌داناوه كه وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ژنه‌كه‌ی، خۆڵی بۆ كردووه‌ته تانكیی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی.
باسی له‌وه‌شكردووه كه كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌كه‌ی هه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆریشه خۆی له نهۆمی خواره‌وه و ژنه‌كه‌شی له نهۆمی سه‌ره‌وه ده‌خه‌ون