

پردی سیرات ئه‌وڕێگایه‌یه که‌ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێك پێیدا بڕوات
بسم الله الرحمن الرحیم
الصراط پردێك له‌به‌رده‌م هه‌مووان
( وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ) مريم [71]
الحمد لله وحده ، والصّلاة والسّلام على من لا نبيّ بعده:
تكايه : بابه‌ته‌كه ته‌واو بخوێنه‌وه و پشت گوێى مه‌خه!؟ چونكه ئه‌مه ڕێگايه‌كه و له‌به‌رده‌مته و هه‌ردێته ڕێت كه‌واته فه‌رامۆشى مه‌كه…..
پێشه‌كی
مردن خاڵى كۆتايى ژيانه، به‌ڵام كۆتايى هه‌موو شتێك نيه، به‌ڵكو ته‌نها كۆتايى ژيانى دوونيايه، ئه‌وه‌ى كه هيچ گومانێك هه‌ڵناگرێ ئه‌وه‌يه كه
مردن دوا وێستگه‌ى هه‌مووانه له دونيادا و هه‌موومان تێيدا هاوبه‌شين وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ) العنكبوت: ٥٧.
،نه‌ك هه‌ر مرۆڤه‌كان به‌ڵكو هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌چێت و ده‌مرێ و نامێنێت ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار ده‌مێنێت، وه‌ك فه‌رموويه‌تى:( كُلُّ شَيْءٍ
هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ ) القصص: ٨٨. ،واته:((هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌چێت جگه له خودا)). دواى مردن ژيانێكى تازه ده‌ست پێده‌كات ژيانى به‌رزه‌خ له ناو
گۆڕ به‌ڵام ئه‌مه‌شيان كاتيه به‌هاتنى ڕۆژى دوايی و زيندوو بونه‌وه‌مان له‌ناو گۆڕ ئه‌و ژيانه‌ش كۆتايى پێدێت، دواى ئه‌وه‌ى جارێكى تر زيندوو
ده‌كرێينه‌وه، لێپرسينه‌وه و حيساب ده‌ست پێده‌كات (فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ) الحجر: ٩٢.، واته:(( سوێند به‌په‌روه‌ردگارت پرسيار له
هه‌موويان ده‌كه‌ين له‌وه‌ى كه‌له دونيا ده‌يانكرد)).خۆش به‌خت و سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌يه كه خواناس و خوا په‌رست بووه له دونيا وه له خواترس
بووه، و به‌نده‌ى ڕاستى خواى په‌روه‌ردگار بووه ( قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ) المؤمنون: ١،واته:((به‌ڕاستى باوه‌ڕداران ڕزگار ده‌بن و سه‌رده‌كه‌ون))، ( قَدْ
أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا ) الشمس: ٩ ،واته:((به‌ڕاستى ڕزگارى بوو ئه‌و كه‌سه‌ى نه‌فسى خۆى پاك كرده‌وه))، وه به پێچه‌وانه‌وه به‌دبه‌خت و دۆڕاو ئه‌و
كه‌سه‌يه كه بێ باوه‌ڕ بووه به‌خواو به ڕۆژى دوايی، وه خۆى ئاماده نه‌كردووه بۆ زيندوو بونه‌وه‌ى دواى مردن به‌ڵكو ته‌نها سه‌رقاڵى ژيانى كاتى
دونيا بووه و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگارى ( فَأَمَّا مَنْ طَغَى وَآَثَرَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا فَإِنَّ الْجَحِيمَ هِيَ الْمَأْوَى ) النازعات: ٣٧ – ٣٩. . خوا
و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو ئه‌و ڕووداو‌و ديمه‌نانه‌يان بۆ باسكردوين كه له ڕۆژى دوايی و كاتى لێپرسينه‌وه دا ڕووده‌ده‌ن
دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو مردوويه‌ك گيانى به‌به‌ردا ده‌كرێته‌وه هه‌موو خه‌ڵكى له گۆڕه‌پانێكى گه‌وره و فراواندا كۆده‌كرێنه‌وه به‌ڕووتی و پێخاوسی،
پاشان خۆر نزيك ده‌كرێته‌وه خه‌ڵكى ده‌كه‌ونه نێو عه‌ره‌قى خۆيان به‌پێى كرده‌وه‌كانيان، پاشان كێشانى كرده‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كات، دواى ئه‌وه
هه‌ر يه‌ك نامه‌ى كرده‌وه‌كانى وه‌رده‌گرێته‌وه دواى لێپرسينه‌وه حه‌وزو دواتريش پردى(صراط)ديَت.له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو كه‌سێك به‌وه پاداشت
ده‌درێته‌وه كه كردويه‌تی، سته‌م له هيچ كه‌سێك ناكرێت، پاداشتى چاكه‌كاران و ته‌نها خواپه‌رستان به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندى خودايه و، پاداشتى
خراپه‌كاران و بێ باوه‌ڕان دۆزه‌خ و به‌دبه‌ختيه، خواى گه‌وره فه‌رمويه‌تى: ( الْيَوْمَ تُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ
) غافر: ١٧، واته: له‌و ڕۆژه‌دا (ڕۆژى دوايى) هه‌موو كه‌س به‌وه‌ى پاداشت ده‌كرێته‌وه كه به‌ده‌ستى هێناوه و كردويه‌تی، ئه‌مڕۆ سته‌م كردن نيه
لێپرسينه‌وه‌ى خوا به په‌له و خێرايه، له‌و ڕۆژه‌دا بێ باوه‌ڕان په‌شيمان ده‌بنه‌وه و خۆزگه ده‌خوازن كه بڕوادار بونايه وه داوا ده‌كه‌ن كه
بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ دونيا بۆ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕ بێنن و خوابپه‌رستن، به‌ڵام تازه چى هه‌رگيز جارێكى تر دونيا بۆ ئه‌وان ناگه‌رێندرێته‌وه، خواى گه‌وره حاڵى
ئه‌وان باس ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّارِ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِآَيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ) الأنعام: ٢٧. ، واته:
((ئه‌گه‌ر بيانبينى چۆن له‌سه‌ر قه‌راغ و لێوارى دۆزه‌خ وه‌ستێنراون، كه ده‌ڵێن خۆزگه ده‌گه‌رێنراينه‌وه دونيا و به‌ڵگه‌كانى په‌روه‌ردگارمان به درۆ
نه‌ده‌زانى وه له بڕواداران ده‌بوين))، ئه‌وانه بێ باوه‌ڕبوون به‌هاتنى ڕۆژى دوايی و لێپرسينه‌وه، زيان لێكه‌وتوو و دۆڕاو ده‌بن وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار
حاڵى ئه‌وانمان بۆ باس ده‌كات و ده‌فه‌موێت: ( قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا
وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ) الأنعام: ٣١. ، واته:((به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى بێ باوڕ بوون به زيندوو بونه‌وه‌و ديدارى
په‌روه‌ردگاريان زيانمه‌ند بوون و زه‌ره‌ريانكرد، هه‌تا كاتێ له‌ناكاو ڕۆژى دوايى يان به‌سه‌ر دادێ, ده‌ڵێن ئاخ و په‌شيمانى سه‌خت بۆ خۆمان چه‌ند
كه‌مته‌رخه‌ميمان كرد له دو